Psalms 34:12-16
12چ کەسێکە ژیانی خۆشدەوێت وئارەزوو دەکات زۆر ڕۆژگاری خۆش ببینێت؟
13زمانت لە خراپە بپارێزە و
لێوەکانت لە فێڵبازی.
14لە خراپە دوور بە و چاکە بکە،
بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە.
15چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و
گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە.
16ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە،
تاکو یادەوەرییان لەسەر زەوی ببڕێتەوە.
Copyright information for
CkbKSS